وەزارەتی بەرگری تورکیا راگەیاند کە لە ئەنجامی رێککەوتنی ناتۆ زانیارییەکانی بنکەی راداری کورجک لەگەڵ هاوپەیمانان دابەش دەکرێت و زانیاری بەوانەی هاوپەیمان نین نادرێت.
وەزارەتی بەرگری تورکیا سەبارەت بە هەواڵەکانی کە لە کاتی هێرشەکەی ئێران بۆ سەر رژێمی داگیرکەر لە بنکەی راداری کورجکەوە زانیاری بە رژێمی داگیرکەر دراوە راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە هەواڵەکانی کە وەزارەتی بەرگری تورکیا وەک سەرچاوە نیشان دراوە هاتووە کە وەزارەتی بەرگری راگەیاندووە، "راداری کورەجک بە گشتی بۆ ئاسایشی نیشتیمانی دامەزراوە و ئامانجەکەی پاراستی وڵاتانی هاوپەیمانی ناتۆییە. لە ئەنجامی رێککەوتنی ناتۆ زانیارییەکانی بنکەی راداری کورجک لەگەڵ هاوپەیمانان دابەش دەکرێت و زانیاری بەوانەی هاوپەیمان نین نادرێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٣٥ هەزار و ٨٥٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧٩ هەزار و ٦٥٢ کەسیش بریندار بوون.
بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن راگەیاند، دوای دەستپێکردنی هێرش سەر کەناری غەززە پێنجەمین فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکا خرایە خوارەوە.
سەرگەی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا وتی، "ئیسرائیل و ئەمریکا لەو قۆناغەدا (دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستین) هەموو جۆرە بەربەستێک دادەنێن."
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە کەرتی رۆژئاوا لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە تاوەکو ئێستا ٨ هەزار و ٨١٥ فەلەستینی دەستبەسەر کردووە.